وەزارەتی تەندروستی: لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 31 کەس کوژران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە لانیکەم 31 کەس کوژراون و 149ی دیکەش بریندار بوون.
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، هێرشەکانی دووژمنی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیروت و باشووری لوبنان، بوونەتە هۆی شەهیدبوونی 31 هاووڵاتی و برینداربوونی 149ی دیکە."
 
ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە، فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر لوبنان چڕتر دەکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بەرپرسیارێتیی خۆی لە هاویشتنی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند.
 
رافی میلۆ، فەرماندەی بەرەی باکووری سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "حیزبوڵڵا رژێمی ئێرانی لە دەوڵەتی لوبنان بەلاوە گرنگترە و دەستپێشخەریی هێرشی کرد بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیلی ئێمە. بۆیە باجێکی قورس دەدەن."
 
بەپێی راگەیێندراوە سەربازییەکە، فەرماندەکەی ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە "هێرشەکان بەردەوام دەبن و چڕییەکەشیان زیاد دەکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵی بۆردوومانێکی ئێران لە ناوچەی پیشەسازیی دەوحە. وێنە: AFP

لە دوو رۆژدا ئێران بە 1311 مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر وڵاتان

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە دەستبەجێ بێتە دەنگ بۆ راگرتنی ئەو پێشێلکارییانەی ئێران کە ئاسایشی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە.