رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لە کوێت. وێنە: لە ڤیدیۆیەکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگیراوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی کوێت دەڵێت، چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتوونەتە خوارەوە و سەرجەم ستافی نێو فڕۆکەکان بە سەلامەتی رزگارکراون.
بەپێی راگەیێندراوی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوێت، بەیانیی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە رێوشوێنەکانی گەڕان و رزگارکردنی فڕۆکەوانەکان کرد.
وەزارەتی بەرگریی کوێت دەڵێت، فڕۆکەوانەکان لە شوێنی رووداوەکەوە بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی و دڵنیابوون لە تەندروستییان؛ ئاماژە بەوەش کراوە کە ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە "هاوئاهەنگیی راستەوخۆ لەگەڵ هێزە ئەمریکییە دۆستەکان کراوە سەبارەت بە وردەکارییەکانی رووداوەکە و گرتنەبەری رێوشوێنە تەکنیکییە هاوبەشەکان."
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کوێت باس لەوە دەکات کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن بۆ زانینی هۆکارە راستەقینەکانی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ