رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی دووشەممە رایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر کۆمەڵگەی حکومیی ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤ و چەند ناوەندێکی سەربازی و ئەمنی لە حەیفا و قودس- ئورشەلیم.
لە راگەیێندراوێکی سوپای پاسداران کە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، هاتووە، "لەنێو ئامانجەکانی دەیەمین شەپۆلەی هێرشەکاندا، لێدانێکی ورد لە کۆمەڵگەی حکومیی رژێمی زایۆنیستی لە تەلئەڤیڤ، هێرش بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکان لە حەیفا و لێدانێک لە قودسی روژهەڵات ئەنجامدران."
هەر لەو راگەیێندراوەدا ئاماژە بەوە دراوە کە مووشەکی بالیستیی جۆری "خەیبەر" لەم هێرشانەدا بەکارهێندراوە.
ئەم هێرشانەی ئێران دوای ئەوە دێن، رۆژی شەممە ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشێکی بێ پێشینە و بەرفراوانیان کردە سەر ئێران، لە بەرامبەریشدا کوماری ئیسلامی بە هێرشی مووشەکی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا وەڵامی داوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ