سعودیە: بەهۆی هێرشێکەوە بەشێک لە کارەکانی پاڵاوگەی رەئس تەنورە راگیران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی وزەی سعودیە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە بەهۆی هێرشێکەوە کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر، هەندێک لە کارەکانی پاڵاوگەی گەورەی "رەئس تەنورە" لە کەناراوەکانی کەنداو راگیراون.
 
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی وزەی سعودیەدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەکە (SPA) بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: "هەندێک یەکەی کارپێکردن لە پاڵاوگەکە وەک رێکارێکی خۆپارێزی داخران، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان هەبێت."
 
ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە رۆژی 28ی شوبات، ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان لە ریازی پایتەختی سعوودیە.
 
پاڵاوگەی رەئس تەنورە یەکێکە لە بنکە گرنگەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ. ئارامکۆ گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانە و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی سەر بە شانشینی سعودیەیە.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا، سعودیە رۆژانە 10.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی کۆمپانیای ئارامکۆوە بەرهەم هێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە