لە لوبنانەوە دوو درۆن ئاراستەی ئیسرائیل کران؛ لە نەهاریا و عەکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای بەدیکردنی دوو درۆن کە لە لوبنانەوە هەڵدرابوون، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکانی نەهاریا و عەکا و دەوروبەریان لە باکووری ئیسرائیل لێدرا.

سوپای ئیسرائیل، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە نەهاریا و دەوروبەری لە شارۆچکەکانی بێتسێت، بن عەمی، گێشەر هەزیڤ، ساعر، عەفرۆن و رۆش هەنیقرا لە جەلیلی رۆژئاوا لێدراوە.
 
هەروەها بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، زەنگەکان لە شارۆچکەکانی مەزرەعە، بوستان جەلیل و شارۆچکەکانی شێڤی تسیۆن، لۆحامێی هاگێتاوت، رێگبا و شامرات لە جەلیلی سەرەوە لێدراون.
 
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایگەیاند، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە نەهاریا و دەوروبەری لە جەلیلی رۆژئاوا لێدراوە و سوپاش دەڵێ، "دوای دوو درۆن کەوتووە."
 
هەروەها باسی لەوەش کردووە، "مەودای زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە فراوان بووە و عەکای لە جەلیلی سەرەوە گرتووەتەوە."
 
دوای چەند خولەکێک راگەیێندرا، درۆنێک خراوەتە خوارەوە و ئەوی دیکەیان لە ناوچەیەکی کراوە لە جەلیلی رۆژئاوا کەوتووەتە خوارەوە.
 
دەستەی فریاگوزاریی ئیسرائیل دەستبەجێ هیچ زانیارییەکی لەبارەی بوونی زیانی گیانی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو درۆنەکەوە رانەگەیاند. لە لایەکی دیکە، ئیسرائیل سانسۆرێکی تووندی لەسەر هەموو ئەو زانیارییانە داناوە کە پەیوەندییان بەو زیانانەوە هەیە کە بەهۆی مووشەک و درۆنەکانی حیزبوڵڵای لوبنان یان ئێرانەوە دروست دەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئێران لە وەڵامی ترەمپ: داوای ئاگربەستمان نەکردووە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە داوای ئاگربەستیان کردبێت. ئەمە لەکاتێکدایە، ترەمپ دەڵێت، رێبەری نوێی ئێران داوای ئاگربەستی کردووە.