ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەززە گەیشتە سەرووی 15 هەزار کەس

02-12-2023
دیار جەمیل
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تەندروستیی غەززە دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل 15 هەزار و 207 کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین کوژراون و زیاتر لە 40 هەزار کەسی دیکە برینداربوون. هەروەها ئێستا ئەو شارە بە چڕی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردوومان دەکرێت. 
 
رۆژی هەینی، 01-12-2023، دوای حەوت رۆژ، ئاگربەستی کاتی نێوان ئیسرائیل و حەماس کاژێر 08:00 بە کاتی هەولێر کۆتایی هات، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە و لە یەکەم رۆژی دوای ئاگربەست، تەندروستیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە سەتان کەس کوژراو و بریندار بوون.
 
لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، بزووتنەوەی حەماس چەندین مووشەکی ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل کرد.
 
لەو ئاگربەستە حەوت رۆژییەی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، 105 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی ئازادکران و لە بەرامبەریشدا 240 زیندانیی فەلەستینی ئازادکران. بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، حەماس هێشتا 137 بارمتەی دیکەی لایە.
 
سوپای ئیسرائیل دوێنێ هەینی، 01-12-2023، کوژرانی پێنج بارمتەی "ژێردەستی حەماس"ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خێزانی بارمتەکانیان ئاگادارکردووەتەوە و تەرمی یەکێک لە بارمتەکانیشیان وەرگرتووەتەوە.
 
هاوکات، حەماس گوتی، ویستوویانە سێ بارمتە رادەستی ئیسرائیل بکەنەوە و سێ بارمتەی دیکە ئازاد بکەن، بەڵام لەلایەن ئیسرائیلەوە وەڵامنەدراونەتەوە. 
 
57 رۆژە جەنگی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، تاوەکو ئێستا بەهۆی جەنگەوە لە غەززە 15 هەزار و 207 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی بەرپرسانی غەززە، "زۆرینەی ئەوانەی بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن."  ئیسرائیلیش دەڵێت، لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا 1200 ئیسرئیلی گیانیان لەدەستداوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند دیمەنێکی ساتی رووداوەکە

هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیل لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین تێکشکا

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری بلاک هۆک لەکاتی ئۆپەراسیۆنێک لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین تێکشاوە. رووداوەکە دوای ئەوە هات، هێلیکۆپتەرەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەهۆی خراپیی بارودۆخی کەشوهەواوە ناچار بوو بەپەلە بنیشێتەوە