رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێ، تەنیا لە رۆژی هەینیدا گورزیان لە زیاتر لە 400 ئامانجی نێو ئێران وەشاندووە، ئەوەش لە حەوتەمین رۆژی جەنگی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران.
سوپاکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بە درێژایی ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی ئاڕاستەی زیاتر لە 400 ئامانجی ئێران کراوە لە ناوچەکانی رۆژئاوا" ،کە مەبەست لێی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، سەکۆی هاویشتنی مووشەکی بالیستی و کۆگای درۆن بەشێک بوون لەو ئامانجانەی هێرشیان کردووەتە سەر.
سوپای ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە کە تەنیا "ئامانجی سەربازی" دەپێکێت، بەڵام تاران دەڵێت سەدان ماڵ و شوێنی سڤیلی کراونەتە ئامانج.
فاتیمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە 390 یەکەی نیشتەجێبوون، 528 ناوەندی بازرگانی و 13 ناوەندی پزیشکی بۆردوومان کراون. میدیای ئێران ڤیدیۆی ناوچە سڤیلنیشینەکانی شاری ئیلام و تارانیان بڵاوکردەوە کە زیانیان بەرکەوتووە.
نەداڤ شۆشانی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "تەنیا لە ئامانجی سەربازی دەدەین و پابەندین بە یاسای نێودەوڵەتی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ