رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، سەرۆکوەزیرانی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت رێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ