بەرگریی ئاسمانی کوێت: بەرپەرچی چەند هێرشێکی ئێرانمان دایەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی کوێت رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی بەرپەرچی چەند هێرشێکی نوێی مووشەکی لە ئاسمانی وڵاتەکەدا داوەتەوە.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای کوێت رۆژی هەینی، لە بەیاننامەیەکدا کە لە پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاویکردەوە، رایگەیاند: "بەرگریی ئاسمانی کوێت بەرپەرچی هێرشی مووشەکی و درۆنی دووژمنکارانە دەداتەوە."
 
شەوی رابردووش بەرگریی ئاسمانی کوێت رایگەیاندبوو، بەرپەرچی شەپۆلێک لە هێرشی مووشەکی و درۆنی دوژمنکارانەیان لە ئاسمانی وڵاتەکەدا داوەتەوە.
 
وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، لە نێویاندا کوێت و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی لە ناوچەکەدا، لە چوارچێوەی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، رووبەڕووی هێرشی بەردەوامی درۆن و مووشەکی بالیستی ئێران دەبنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە