نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە نیوەی باڵەخانەکانی غەززە رووخاون یان زیانیان پێگەیشتووە

03-06-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی جەنگەوە 55%ی خانوو و باڵەخانەکانی کەرتی غەززە رووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە.
 
رۆژی دووشەممە 03-06-2024 ئاژانسی شیکاریی سەتەلایتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNOSAT لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "137 هەزار و 297 باڵەخانەی غەززە لە ماوەی هەشت مانگی جەنگدا رووخاون یان زیانی جۆراوجۆریان بەرکەوتووە."
 
ئاژانسەکە پشتی بە وێنەی مانگی دەستکردی 03-05-2024 و وێنەکانی ئایاری 2023 و 11ی ئۆکتۆبەری 2023 بەستووە.
 
ئەو ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، "بەگوێرەی وێنەکانی مانگی دەستکرد، 36591 باڵەخانە بە تەواوی رووخاون. 16513 باڵەخانە زیانی زۆریان بەرکەوتووە. 47368 باڵەخانە زیانی مامناوەندیان بەرکەوتووە و 36825 باڵەخانەش زیانی کەمیان بەرکەوتووە."
 
ئەوەی لە راپۆرتی ئاژانسەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە ئەوەیە، زۆرترین زیان بەر بینا و باڵەخانەی ناوچەکانی دێربەلەح، نێوەڕاستی غەززە و شاری غەززە لە باکوور کەوتووە؛ زۆرترین زیانیش لەنێوان 01-04-2024 بۆ 03-05-2024 بووە.
 
جەنگی غەززە لەدوای هێرشی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئۆردوگا جوونشینەکانی ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردوو دەستیپێکرد. ئیسرائیل دەڵێت، "1189 کەسمان کوژراون و 252 کەسیش بە بارمتە گیراون. هێشتا 121 بارمتە لای حەماس ماون و 37یان کوژراون."
 
وەڵامی ئیسرائیل تووند و وێرانکەر بوو، هەشت مانگە جەنگ بەردەوامە. بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، 36439 کەس کوژراون، کە زۆربەیان سڤیلن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پووتین و ئەردۆغان؛ وێنەکە لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە

ئەردۆغان بۆ پووتین: تورکیا داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات

سەرۆککۆماری تورکیا و هاوتا رووسییەکەی لەبارەی دۆخ و پێشهاتەکانی چەند رۆژی رابردووی سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی تورکیا رایدەگەیێنێت: وڵاتەکەی داکۆکی لە یەکپارچەیی سووریا دەکات. سەرۆکی رووسیاش داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان دەکات.