رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی خۆی لە باکووری کەرتی غەززە راگەیاند.
بە گوتەی سوپاکە، ئەو سێ سەربازە رۆژی چوارشەممەی رابردوو کوژراون و سێی دیکەشیان بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ناوچەی بەیت حانوون، بۆمبێكی چێندراوی گەورە بە تانکێکیاندا تەقیوەتەوە.
دوو لە سەربازە کوژراوەکان تەمەنیان 22 ساڵ و یەکێکیان 20 ساڵە.
هەرسێکیان سەر بە یەکینەی ژمارە 46ی هێزی زرێپۆشی 401بن.
یەکێک لە بریندارەکانی هەمان شەڕیش، برینی سەختە.
بە کوژرانی ئەو سێ سەربازە، کۆی گشتیی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای جەنگی غەززەوە گەیشتە 401 سەرباز و ئەفسەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ