وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع بەرپرسە لە هەر هێرشێک لە سووریاوە بکرێتە سەرمان

03-06-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، دوو رۆکێت ئاراستەی ئەو ناوچەیەی سووریا کراون کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش سەرۆکی سووریا بە بەرپرسیاری سەرەکی ئەو هێرشە دادەنێت.
 
رۆژی سێشەممە، 03ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوو رۆکێت لە باشووری سووریاوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لەنێو خاکی سووریا کراون و هەر زووش تۆپخانەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری شاری دەرعا.
 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە و حکومەتی سووریاش هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمی سووریا، ئیسرائیل سەر چەند ناوچەیەکی لە سنووری پارێزگەی دەرعا تۆپباران کردووە. 
 
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوووریا بەرپرسیاری سەرەکییە لەو هێرشە. 
 
کاتس دەڵێت: "ئێمە سەرۆکی سووریا بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە بەرپرس دادەنێین لە هەر هەڕەشە و هێرشێک  کە ئاراستەی دەوڵەتی ئیسرائیل بکرێت"؛ گوتیشی: "ئیسرائیل بەم زووانە وەڵامی دەبێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاش پاتێل، بەڕێوەبەری ئێف بی ئای

گرووپێکی هاککەری سەر بە ئێران ئیمەیڵی تایبەتی بەڕێوەبەری (FBI) هاک دەکەن

گرووپێکی هاککەری نزیک لە ئێران دەست بەسەر هەژماری ئیمەیڵی تایبەتی کاش پاتێل، بەڕێوەبەری نوێی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)دا دەگرن و چەندین وێنە و بەڵگەنامەی تایبەتیی ناوبراو بڵاودەکەنەوە.