سوپای ئیسرائیل دوو سەربازی سوپای لوبنان دەکوژێت

03-10-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای لوبنان دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای لوبنان، سەربازێکی لوبنان کوژراوە، تاوەکو ئێستا سێ سەربازی لوبنانی بەهۆی هێرش و بۆردوومانی ئیسرائیل کوژراون.
 
رۆژی پێنجشەممە 03-10-2024 سوپای لوبنان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل خاڵێکی سوپای [لوبنانی] لە ناوچەی بنت جبێل لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، سەربازێکیان بە تەقەکردن وەڵامی دایەوە، بەڵام کوژرا.
 
بەرپرسێکی سەربازیی سوپای لوبنان، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، لە ئۆکتۆبەری رابردووەوە، ئەمە یەکەم وەڵامی سوپای لوبنان بوو لە دژی سوپای ئیسرائیل، ئەمەش دوای ئەوەی خاڵێکی سەربازییان بەشێوەیەکی راستەوخۆ کرایە ئامانج.
 
هێرشی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل لە 08-10-2023 دەستیپێکرد، ئەمەش واتا رۆژێک دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە؛ بەڵام لە 23ـی ئەیلوولەوە گرژییەکان زۆر زیاتر بوون. لەوکاتەوە، ئەمە سێیەم سەربازی لوبنانییە بکوژرێت، تەنیا ئەمڕۆ دووانیان کوژران.
 
چەند کاژێرێک پێش ئەو هێرشە، سوپای لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی "دووژمنکارییەکی ئیسرائیل"، سەربازێکیان کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە. 
 
بەگوتەی سوپای لوبنان، ئەوان لەگەڵ خاچی سووری لوبنانی خەریکی ئۆپەراسیۆنێکی رزگارکردن بوون، کاتێک ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەریان.
 
درەنگانی شەوی چوارشەممە، حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، رێگەیان لە سێ هەوڵی ئیسرائیل گرتووە، کە ویستوویەتی لە دەروازەی فاتیمەوە بێتە نێو خاکی لوبنان.
 
حیزبوڵڵا هەروەها رایگەیاند، لە نزیک هەردوو شارۆچکەی (ماروون راس) و (یاروون) لە باشووری لوبنان، چوار بۆمبی چێنراویان بۆ سوپای ئیسرائیل دانابووەوە، کە دەیانویست بێنە نێو خاکی لوبنان.
 
رۆژی دووشەممە 30-09-2024 سوپای ئیسرائیل لە نزیک ناوچەی وەزانی بۆردوومانی ماتۆڕسکیلێکی کرد و بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای لوبنان کوژرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پاتەختی لوبنان، لە ئەنجامی بۆردوومانی ئیسرائیل وێران بووە.

حیزبوڵڵا بە بڕی 77 ملیۆن دۆلار قەرەبووی زیانلێکەوتووانی جەنگ دەکاتەوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بزوتنەوەکە 50 ملیۆن دۆلاری داوەتە زیانلێکەوتووانی شەڕی لوبنان و ئیسرائیل. دەشڵێت، قەرەبووەکە بۆ 77 ملیۆن دۆلار زیاد دەکەن.