ئاژانسێکی هەواڵیی ئێران وێنەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە

04-02-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ئاستێکی بەرزدان، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران وێنەی چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە ناوچەکە بڵاوکردەوە.

رۆژی چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، ئاژانسی هەواڵی فارسی نزیک لە سوپای پاسداران، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک و بەبێ هیچ لێدوانێک، وێنەی ئاسمانیی ئەو بنکە سەربازییانەی بڵاوکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدایە.
 
وێنەی یەکەم بنکەی ئاسمانیی زەفرەیە لە ئیمارات کە هێزەکانی ئەمریکا و فەرەنسا بەکاری دەهێنن؛ وێنەی دووەمیش بنکەی ئاسمانیی عیسایە لە بەحرێن.
 
بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران کردووە، ئەگەر تاران نەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی. لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئێران چەندین جار هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەکەنە ئامانج.
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رۆژی سێشەممە رایگەیاند، پاریس بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات. ماکرۆن گوتی: "ئێمە هەموو رێوشوێنێکی پێویستمان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی دڵنیابین سەربازەکانمان لە دۆخێکی ئەمنیی گونجاودان."
 
گرژییەکان تەنیا لە میدیاکاندا نەماونەتەوە. رۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا درۆنێکی ئێرانی لە نزیک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن خستە خوارەوە، کە مانگی رابردوو رەوانەی ناوچەکە کرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەک لە عەرادی ئیسرائیل بەهۆی مووشەکبارانی ئێرانەوە وێران بووە. وێنە: AA

فریاگوزاریی ئیسرائیل: ژمارەی بریندارانی عەراد لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ 75 کەس بەرز بووەوە

رۆژی شەممە، ئێران شەپۆلێکی گەورەی مووشەکی ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل کرد و دوو شاری ستراتیژیی لە باشووری ئەو وڵاتە پێکا، کە بەهۆیانەوە دەیان کەس بریندار بوون و زیانی گەورە بەر باڵەخانەکان کەوتووە. فریاگوزاریی ئیسرائیل دەڵێت، ژمارەی بریندارانی شاری عەراد گەیشتە 75 کەس