هۆشداریی چۆڵکردنی دەوحە راست نییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی میدیا فەرمییەکانی ئێران و لەنێویشیان دەنگ و رەنگی ئێران (سەدا و سیما) شەوی شەممە هۆشدارییەکیان بەناوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ چۆڵکردنی شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بڵاوکردەوە، بەرەبەیانی یەکشەممە هەواڵەکەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند: "سوپای پاسداران هیچ هۆشدارییەکی بۆ بە ئامانجگرتنی شاری دەوحە نەداوە".
 
شەوی شەممە هۆشدارییەکە بەزمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتبوو: "بۆ هاونیشتمانیان و دانیشتووانی شاری دەوحە؛  بەهۆی جێگیربوونی هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیە و هاندانی میدیایی دژی گەلی ئێران، ئەم ناوچەیە بووەتە ئامانجێکی رەوا  و بۆ پارێزراوبوونتان پێویستە لەزووترین کاتدا  ناوچەکە چۆڵ بکەن".
 
میدیاکانی ئێران رەتکردنەوەی هەواڵەکەیان بەناوی "سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای پاسداران " بڵاوکردووەتەوە و نووسیویانە: "بەپێچەوانەی ئەم دەنگۆ درۆیینانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، ئێران هیچ هۆشدارییەکی بۆ چۆڵکردنی دەوحەی قەتەر و میدیاکانی قەتەری نەداوە".
 
دەنگ و رەنگی ئێران (سەدا و سیما)  لە رەتکردنەوەی هەواڵەکەیدا نووسیوێتی: "بەداوای لێبووردنەوە سەبارەت بە هەواڵی هۆشداریی چۆڵکردنی دەوحە، بەپێی فەرمی نەبوونی بابەتەکە و  گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکانن، ئەم هەواڵە بەدرۆ خرایەوە" 
 
دوای ئەو هەواڵە، وەزارەتی ناوخۆی قەتەر لە ئێکس نووسی: "پێویستە پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک لە دروستییەکەی دڵنیا ببنەوە و تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

داهاتووی سیاسی نەتەنیاهوو لەژێر سێبەری 7ی ئۆکتۆبەر و جەنگی ئێران و لوبناندا

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیارە بەم زوانە بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەی بدات. هەڵبژاردنێک کە پێشبینی دەکرێت داهاتووی سیاسی نەتەنیاهووی لەسەر دیاری بکرێت، ئەویش بە رەچاوکردنی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ لوبنان و ئێران.