رووداو دیجیتاڵ
دوای زنجیرە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شارەکانی ئیسرائیل کە دەیان بریندار و کاولکاریی گەورەیان لێکەوتەوە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی شەوێکی "زۆر سەختی" بەڕێکردووە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە سوورن لەسەر بەردەوامبوون لە لێدانی دوژمنەکانیان لە هەموو بەرەکاندا.
دوای ئەو هێرشانەی کرانە سەر شاری عەراد لە ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهوو پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەمە شەوێکی زۆر سەختە لەو جەنگەی بۆ داهاتوومان دەیکەین."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە کەمێک پێشتر پەیوەندیی بە یائیر مەیان، سەرۆکی شارەوانیی عەرادەوە کردووە و "بەناوی هەموو هاووڵاتییانی ئیسرائیلەوە هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە."
نەتەنیاهوو دەڵێت، "فەرمانم بە بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەکەم کردووە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەت، هاوکاریی تەواو و پێویست پێشكێش بکەن."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پاڵپشتیی خۆی بۆ هێزەکانی فریاگوزاری و رزگارکردن دەربڕی کە لەسەر شەقامەکان کار دەکەن و داوای لە خەڵک کرد پابەندی رێنماییەکانی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ بن. نەتەنیاهوو بە تووندی جەختی کردەوە، "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی بەردەوام بین لە لێدانی دوژمنەکانمان لە هەموو بەرەکاندا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ