سعودیە تێکشکاندنی 51 درۆنی لە ناوچەی شەرقیە راگەیاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویەتی 51 درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی ناوچەی شەرقیە تێکبشکێنێت، کە بە چەندین شەپۆلی جیاواز ئاراستەی ناوچەکە کرابوون.
 
گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی سعودیە لە زنجیرەیەک راگەیێندراوی بەپەلەدا رایگەیاند. رۆژی شەممە 21-3-2026 هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشێکی بەرفراوانی درۆنییان داوەتەوە کە ناوچەی شەرقیەی کردبووە ئامانج.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی سعودتە، هێرشەکان بە 14 جار کراون و سەرجەم درۆنەکان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لە ئاسماندا تێکشێندراون.
 
گەورەترین شەپۆلی هێرشەکان لە سەرەتای رۆژەکەدا بووە، کە تێیدا بەیەکجار 12 درۆن و لە شەپۆلێکی دیکەدا 10 درۆن تێکشێندراون. شەپۆلەکانی دیکە لە نێوان یەک بۆ شەش درۆن بوون، کە بە گشتی دەگاتە 51 درۆن لە ماوەی یەک رۆژدا.
 
وەزارەتی بەرگریی سعودیە باسی لە سەرچاوەی هێرشەکان نەکردووە، بەڵام یەکێک لەو وڵاتانەی کە ئامانجی هێرشەکانی ئێرانە لە کەنداو، سعودیەیە، پێشتر سعودیە هۆشداری دابوو کە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بێدەنگ نابێت.
 
لە 28ی شوباتی ئەمساڵ هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، ئێران دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی کردە سەر زۆربەی وڵاتانی کەنداو، لەوانەش سعودیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکەڵ لە ناوچەیەکی دەوحە بەرزدەبێتەوە. وێنەکە هێرشێکی چەند رۆژی رابردووە: AFP

هۆشداریی چۆڵکردنی دەوحە راست نییە

دوای ئەوەی میدیا فەرمییەکانی ئێران و لەنێویشیان دەنگ و رەنگی ئێران (سەدا و سیما) شەوی شەممە هۆشدارییەکیان بەناوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ چۆڵکردنی شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بڵاوکردەوە، بەرەبەیانی یەکشەممە هەواڵەکەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند: "سوپای پاسداران هیچ هۆشدارییەکی بۆ بە ئامانجگرتنی شاری دەوحە نەداوە"