قەتەر: دوو تۆڕمان دەستگیرکرد کاریان بۆ سوپای پاسداران کردووە

04-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی دەنگوباسی قەتەر رایگەیاند، ئەندامانی دوو تۆڕیان دەستگیرکردووە، کە گوایە کاریان بۆ سوپای پاسدارانی ئێران کردووە.
 
بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەندامانی ئەو دوو تۆڕە 10 کەس بوون، حەوتیان کاریان سیخوڕی بووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی دامەزراوە گرنگ و سەربازییەکان و سێیەکەی دیکەش بۆ کاری تێکدەرانە راسپێردرابوون و مەشقیان لەسەر بەکارهێنانی درۆن کردووە.
 
ئاژانسەکە رایگەیاندووە، ناونیشان و پۆتانی دامەزراوەکان و ئامێری پەیوەندییەکانیان پێ بووە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە، کە سەر بە سوپای پاسداران بوون و ئەو هێزە رایسپاردوون بۆ ئەوەی کاری سیخوڕی و تێکدەرانەیان بۆ بکەن.
 
راگەیاندنی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆڕە هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان دەوحە و تاران و لە چەند رۆژی رابردوودا چەند جارێک قەتەر لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆردوومان کرا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵيخانەی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان جنێڤ

نەتەوە یەکگرتووەکان: هاوکاریی پەنابەران دەکەین ئێران جێبهێڵن

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هاوکاریی کۆمەڵێک پەنابەر دەکات کە بەهۆی جەنگەوە لە ئێران گیریان خواردووە؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە داواکاریی سەتان پەنابەری دیکەی بۆ هاوکاری پێگەیشتووە تاوەکو ئەو وڵاتە جێبهێڵن.