ئیسرائیل: بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانەوە کەسێک بریندار بوو

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانییان بەرپەرچی چەندین مووشەکی ئاراستەکراوی ئێرانی داوەتەوە؛ تیمی فریاگوزارییەکانی ئەو وڵاتەش برینداربوونی کەسێکیان لە ئەنجامی هێرشەکاندا پشتڕاستکردەوە.
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 4ـی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تێلێگرام بڵاویکردەوە: "سیستمە بەرگرییەکانمان بۆ تێکشاندنی هەڕەشەکان لە کاردان."
 
هاوکات رێکخراوی (ماگن دەیڤید ئەدۆم) بۆ فریاگوزاری رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ لە شاری بەنی بەڕاک لە نێوەڕاستی ئیسرائیل، بەهۆی پارچە شووشەوە بە سووکی بریندار بووە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانە.
 
دوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل رێگەی بە هاووڵاتییانی سڤیلدا دا لە پەناگەکان بێنە دەرەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری رەوانەی چەند شوێنێکی نێوەڕاستی ئیسرائیل کراون کە مووشەکیان لێ کەوتووەتە خوارەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزی ئاسمانیی ئیمارات درۆنێک دەخاتە خوارەوە.

ئیمارات: 22 مووشەک و 47 درۆنی ئێرانمان خستنە خوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە چەند کاژێری رابردوودا بەرپەرچی هێرشێکی چڕی ئێرانیان داوەتەوە و دەیان مووشەک و درۆنیان تێکشکاندووە؛ ئاشکراشی کرد کە بەهۆی هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا 12 کەس کوژراون.