رووداو دیجیتاڵ
کەشتییەکی بارهەڵگری گەورە کە بە نزیک تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕی، رۆژی یەکشەممە لەلایەن چەندین بەلەمی بچووکەوە هێرشی کراوەتە سەر، کە نزیکەی 11 مایل لە شاری سیریک لە کەناراوەکانی ئێران دووربووە.
رێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، کاپتنی کەشتییەکە پشتڕاستیکردووەتەوە هەموو تیمی کەشتیوانییەکەی سەلامەتن و هیچ زیانێکیش نەبووە.
ئاژانسی هەواڵی فارس نزیک لە سوپای پاسداران رەتیکردەوە دەستیان بەسەر کەشتییەکەدا گرتبێت و جەختی لەوە کردەوە، کەشتییەکە لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە راگیراوە وەک بەشێک لە رێکارە چاودێرییە رۆتینییەکان بۆ پشکنینی بەڵگەنامەکان.
ئەم رووداوە دەریدەخات تاوەکو ئێستا هاتووچۆی کەشتییە نەوتییەکان و کەشتییە بارهەڵگرە بازرگانییەکان ئەستەمە کە بەنیازن بە تەنگەی هومرزدا تێپەڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ