رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ عێراق، ئێران و لوبنان قەدەخە دەکات، بە پاساوی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە.
ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە 30ی نیسانی 2026 لە تۆڕی ئێکس بڵاوکراوەتەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، جگە لە قەدەخەکردنی گەشت بۆ ئەو سێ وڵاتە، داواشی لە هاووڵاتییانی کردووە کە لەو وڵاتانەن، بە "خێرایی و لە نزیکترین کاتدا" بگەڕێنەوە ئیمارات.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "لە چوارچێوەی پەرۆشیی ئیمارات بۆ چاودێریی دۆخی هاووڵاتییانی لە دەرەوە و گەرەنتیكردنی پارێزراوییان، وەزارەتی دەرەوە جەخت دەکاتەوە لە گرنگیی پابەندبوون بە رێکار و هۆشدارییەکان."
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ژمارە تەلەفۆنێکی داناوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی لە عێراق، ئێران و لوبنان پەیوەندیی پێوە بکەن، وەکو چوارچێوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی ئیمارات بۆ پاراستنی سەلامەتیی ژیانی هاووڵاتییانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ