سوپاسالاری ئێران دەڵێت، ئیسرائیل هێرش بکاتەوە ئەمریکاش "ناتوانێت نەتەنیاهوو رزگار بکات"

04-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپاسالاری ئێران دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە سەر وڵاتەکەی، ئەوا ئەمجارە "ئەمریکاش ناتوانێت نەتەنیاهوو" رزگار بکات.
 
عەبدولڕەحیم مووسەوی، سوپاسالاری ئێران لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی حوسێن سەلامی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران لە تاران باسی لە جەنگی 12 رۆژەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل کرد، کە 13 تاوەکو 25ی حوزەیران بەردەوام بوو، تێیدا هێرش کرایە سەر بنکە ئەتۆمی و پێگە سەربازییەکانی ئێران و تاران بە مووشەکی بالیستی و درۆنی بۆمبڕێژکراو وەڵامی دایەوە. جەنگەکە بە نێوەندگیریی ئەمریکا وەستێندرا.
 
سوپاسالاری ئێران گوتی، "پلانێکی وامان ئامادە کردبوو کە دووژمن بێچارە بکات، بەڵام بە راگرتنی جەنگەکە، دەرفەتی جێبەجێکردنی نەڕەخسا. ئەگەر دووبارە هەڵەیەک بکرێت، ئەو پلانە جێبەجێ دەکرێت. رەنگە ئیدی ئەمریکاش نەتوانێت نەتەنیاهوو رزگار بکات."
 
مووسەوی ئاماژەی بەوە کرد کە بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی "تەنیا بیانوویەک بوو" بۆ هێرشەکان؛ گوتیشی: "پلانیان دانابوو لە 48 کاژێر یان ئەوپەڕی یەک هەفتەدا سیستمەکە تووشی هەڵوەشانەوە بێت و وڵات دابەش بکەن، بەڵام شکستیان هێنا و گەلی ئێران سەرکەوت."
 
سوپاسالاری ئێران هەروەها گوتی، "لە قۆناخی یەکەمدا، بەپێی پلان، وەڵامێکی رێگریکەرمان دایەوە. لە قۆناخی دووەمدا، ئۆپەراسیۆنی سزاییمان ئەنجامدا. خەڵکیش، پێچەوانەی پێشبینییەکانی ئەوان، کێشەکانی خۆیان وەلا نا و یەکگرتووتر و یەکڕیزتر هاتنە مەیدان. ئەمانە بوون کە ئەمریکایان ناچار کرد بە هانای نەتەنیاهووەوە بچێت و بە داوای ئاگربەست رزگاری بکات."
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو وڵاتە، لانیکەم 935 کەس کوژران، لەنێویاندا دەیان ئەفسەری سوپای پاسداران و زانایانی ئەتۆمی.
 
هەروەها هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بوونە هۆی کوژرانی 29 کەس.
 
ئەمریکا لە 22ی حوزەیران چووە نێو جەنگەکە و هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.