رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێ، سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی تورکیا و ئازەربایجان دەکات و ئەو هێرشانەش بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی ئەو وڵاتانە ناودەبات.
پێنجشەممە، 5ی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە راگەیێندراوێکی دا ئاماژەی بەوەدا کە سووریا بە تووندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی هەریەک لە تورکیا و ئازەربایجان دەکات بە مووشەکی بالیستی و درۆن لەلایەن ئێرانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، ئەو جۆرە کارانە پێشێلکاریی ئاشکرای سەروەریی وڵاتانن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
رۆژی پێنجشەممە ئازەربایجان، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆسەر خاکی وڵاتەکەی. رۆژی 4ی ئاداریش تورکیا تێکشکاندنی مووشەکێکی بالیستی لە ئاسمانیی وڵاتەکەی راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە هەموو شێوازێکی تووندوتیژی رەتدەکاتەوە کە هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخان بەئامانج دەگرن و داواشی کرد هەموو لایەک پابەند بن بە یاسای نێودەوڵەتی و رێزگرتنی دراوسێیەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ