لە ئیمارات لە باخچەی ساوایانەوە وانەی ژیریی دەستکرد دەخوێندرێت

05-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەک هەنگاوێک بۆ مانەوە لە پێشەنگی تەکنەلۆژیادا، حکومەتی ئیمارات بڕیاریدا وانەی ژیریی دەستکرد بخاتە نێو سیستمی پەروەردەی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان.
 
شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات رایگەیاند، خوێندنی وانەی ژیریی دەستکرد لە قوتابخانە حکومییەکاندا، بە باخچەی ساوایانیشەوە، لە ساڵی داهاتووی خوێندنەوە دەستپێدەکات.
 
ئال مەکتوم لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی: "ئامانجمان ئەوەیە منداڵەکانمان لە رووی تەکنیکییەوە تێگەیشتنێکی قووڵیان لەبارەی ژیریی دەستکردەوە هەبێت، هاوکات هۆشیاریشیان لەبارەی ئاکارەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەوە زیاد بکەین."
 
ئەو ئەندامەی بنەماڵەی شاهانەی دوبەی گوتیشی: "بەرپرسیارێتیی ئێمەیە منداڵەکانمان بۆ سەردەمێک ئامادە بکەین کە لە سەردەمی ئێمە ناچێت، بە هەلومەرجێک کە جیاوازە لە هەلومەرجی ئێمە."
 
ئیمارات کە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی نەوت لە جیهان، بۆ یارمەتیدانی لە فرەسەرچاوەکردنی ئابوورییەکەی و دوورکەوتنەوە لە نەوتی خاو، دەیەوێت پشت بە ژیریی دەستکرد ببەستێت.
 
ئەم میرنشینەی کەنداو یەکەم وەزارەتی ژیریی دەستکردی لە جیهاندا لە ساڵی 2017 دامەزراند و زانکۆیەکی تایبەت بەم تەکنەلۆژیایەی لە ئەبوزەبیی پایتەخت هەیە.
 
لە مانگی شوبات، ئیمارات بەڵێنی دا 30 بۆ 50 ملیار یۆرۆ تەرخان بکات بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی گەورەی داتای ژیریی دەستکرد لە فەرەنسا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.