رووداو دیجیتاڵ
دەستەى گشتیی ئامارى سعودیە راگەیاند: ژمارەى حاجییانى ئەم ساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار، کە زیاتر لە 166 هەزاریان لە ناوخۆى ئەو وڵاتەن و 47٪یان رەگەزى مێن.
پێنجشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2025، دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە لە راگەیێندراوێکدا ژمارەی حاجییانی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە، کە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ژمارەی حاجییان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 637 هەزار و 230 کەس، کە یەک ملیۆن و 505 هەزار و 576 کەسیان خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون و 166 هەزار و 654یان هاووڵاتیی سعودی بوون.
حەجی ئەم ساڵ لە 4ی حوزەیران دەستیپێکرد و، 9ی حوزەیران دوایین رۆژ دەبێت.
دەستەی گشتی ئاماری سعودیە رایگەیاند، 877 هەزار و 841 حاجی لە رەگەزی نێر بوون، کە دەکاتە 53٪ـی تێکڕای ژمارەی حاجییان و، 795 هەزار و 389یان لە رەگەزی مێ بوون، کە دەکاتە 47٪.
یەک ملیۆن و 435 هەزار و 17 حاجی بە رێگەی ئاسمانی گەیشتوونەتە سعودیە، 66 هەزار و 465 حاجی بە رێگەی وشکانی و پێنج هەزار و 94 حاجیش بە رێگەی دەریایی گەیشتوونەتە سعودیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ