رووداو دیجیتاڵ
700 رۆژە جەنگی غەززە بەردەوامە. بە گوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتی پێ دەبەستێت، لانیکەم 64 هەزار و 300 کەس لە غەززە کوژراون و 162 هەزار و 5 کەس برینداربوون.
هاوکات، دوو هەزار و 362 کەس لەوانە لە نۆرەی وەرگرتنی یارمەتییەکاندا کوژراون؛ 17 هەزار و 434 کەس لە نۆرەی وەرگرتنی یارمەتییەکاندا بریندار بوون.
برسێتی لە ئاستی پێنجەمیدایە (بەرزترین ئاست)
زیاتر لە 360 کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە؛ 30 لەوانە منداڵ بوون.
بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم 508 کارمەندی مرۆیی لە نێو غەززەدا کوژراون. زیاتر لە 270 رۆژنامەڤان کوژراون.
بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، 17 هەزار بۆ 20 هەزار چەکداری فەلەستینی کوژراون.
لە ئیسرائیل کۆی گشتی، هەزار و 990 کەس کوژراون. بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، 900 سەربازی کوژراون؛ 456 لەوانە لە هێرشی زەوینی لەنێو غەززەدا کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە، چەکدارانی فەلەستینی 251 کەسیان لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 بە بارمتە گرتبوو؛ 48یان لە غەززە ماون؛ 20 یان زیندوون؛ 28 یان مردوون.
بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 1.9 ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون. 94٪ی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی غەززە زیانیان بەرکەوتووە یان لە کارکەوتوون. 95٪ی قوتابخانەکان زیانیان بەرکەوتووە یان وێرانکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ