کردنەوەی دەروازەی رەبیعە لەگەڵ سووریا چاوەڕێی بڕیاری فەرمیی عێراقە

06-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی خۆجێی نەینەوا دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی دەروازەی رەبیعە، کە بەمدواییانە لە دویوی سووریاوە کەوتووەتە دەست سوپای عەرەبیی سووریا.
 
محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە بەنیازە ئەو دەروازەی رەبیعەیە نۆژەن بکاتەوە بۆ کردنەوەی، بەڵام بڕیاری کردنەوەی بە فەرمی پێویستی بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانە.
 
لە 20ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە، دیوی سووریای دەروازەی رەبیعەی عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتە، کەوتووەتە دەست سوپای عەرەبیی سووریا، کە پێشتر بەدەست هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـەوە بوو.
 
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا رۆژی سێی ئەم مانگە رایگەیاند، دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی دەرخستەی تەکنیکیی پەیوەندیدار بە نۆژەنکردنەوەی دەروازەی رەبیعە لە رووی خزمەتگوزاری و رێکخستنەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە دەروازەکە دەکرێتەوە.
 
ئەو دەروازەیە لە ساڵی 2014ـەوە داخراوە، لە دیوی سووریا، ئەو کاتەی لە ژێر دەستی هەسەدەدا بوو ناوی تل کۆچەر بوو و لە دیوی عێراقیش ناوی رەبیعەیە.
 
فەواز مشعان، بەڕێوەبەری ناحیەی رەبیعە بە رووداوی رایگەیاند: "حکومەتی خۆجێی بڕیاری نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی دەروازەکەی داوە، بەڵام بڕیاری فەرمیی کردنەوەی نییە، کە بە گوتەی ئەو پێدەچێت بەم زووانە بکرێتەوە."
 
دەروازەی رەبیعە 120 کیلۆمەتر لە شاری مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورە.
 
فەواز مشعان دەڵێت: "هیچ پەیوەندییەمان لەگەڵ سوپای سووریا نییە، کە دیوەکەی دیکەی دەروازەکەیان بەدەستەوەیە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر بەیرووت

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ نزیک بەیرووت فراوانتر دەکات؛ لە بشاموون دوو کەس کوژران

سوپای ئیسرائیل بازنەی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر لوبنان فراوانتر دەکات و ناوچە نوێیەکانی دەوروبەری پایتەخت دەکاتە ئامانج. لە نوێترین هێرشیشدا بۆ سەر شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک بەیرووت، دوو کەس کوژران و سوپای ئیسرائیلیش ستراتیژیی لێدانی "ژێرخانی ئابووریی حیزبوڵڵا" چڕتر دەکاتەوە