رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای کوێت دەڵێت، کارەبای چەند ناوچەیەک بە شێوەیەکی کاتی بڕاوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای کوێت دەڵێت، بەهۆی کەوتنی پارچەی مووشەک، 7 هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەکارکەوتوون، کە بووەتە هۆی بڕانی بەشێکی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە.
رۆژی سێشەممە 24ی ئاداری 2026، فاتیمە حەیات، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای کوێت بە ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، لە ئەنجامی ئەو زیانانەی بەر هێڵەکانی گواستنەوەی وزە کەوتوون، کارەبای چەند ناوچەیەک بەشێوەیەکی کاتی بڕاوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمە تەکنیکییە تایبەتمەندەکان ئامادەکارییان کردووە و "هەرکاتێک ناوچەکان لەڕووی ئەمنییەوە کۆنتڕۆڵ کران و پارێزراو بوون، دەستبەجێ دەست بە هەڵسەنگاندنی زیانەکان دەکەن، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی کارەکانی چاککردنەوە و گەڕاندنەوەی هێڵەکان بۆ ناو خزمەتگوزاری."
لە ئێرانیش، بەگوێرەی ئاژانسی فارس، ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر بەشێکی کەرتی وزەی وڵاتەکە و هەریەکە لە، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گاز و وێستگەی کەمکردنەوەی پەستان لە ئەسفەهان و هەروەها هێڵی بۆریی گازیی وێستگەی کارەبای خوڕەم شەهر بۆردوومانکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ