رووداو دیجیتاڵ
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیێندراوێکی زمان توونددا رایگەیاند، ئێران هێرشی کردووەتە سەر 12 وڵاتی جیاواز و بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی "خەڵکی سڤیل".
کوپەر رایگەیاند: "شەوی رابردوو، هێزەکانی ئێران 7 درۆنی هێرشبەریان ئاراستەی گەڕەکە سڤیلنشینەکانی بەحرێن کرد."
فەرماندەکەی ئەمریکا هۆشداریدا: "ئەمە قبووڵکراو نییە و بێ وەڵام نامێنێتەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵکی بێتاوان لە سەرتاسەری ناوچەکە."
کوپەر ئێرانی بە "رژێمی تیرۆریستی" ناوبردووە کە بە گوتەی خۆی، بە مەبەست خەڵکی سڤیل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکاتە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ