ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە گوایە ساتی بۆردوومانکردنی شوێنێکی مانەوەی عەلی خامنەیی نیشان دەدات

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، ئەمڕۆ هەینی، شوێنێکی دیکەی ژێر زەوی بۆردوومان کردووە کە پێشتر لە لایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی ئێرانەوە بەکارهێنراوە. 
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێ، پەناگە تۆکمەکراوەکە "دەکەوێتە ژێرەوەی کۆمەڵگەی سەرکردایەتیی رژێم لە نێوەڕاستی تاران" و بە ژێر زەویی چەندین شەقامدا درێژ دەبێتەوە. 
 
بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، ئەو شوێنە "یەکێکە لە ناوەندە فەرماندەییە هەرە گرنگەکانی سەرکردایەتیی ئێران."
 
راگەیێندراوەکە دەڵێ، پێش ئەوەی بتوانێت پەناگە ژێرزەوینییەکە بەکاربێنێت، خامنەیی کوژراوە، کە شەممەی رابردوو لە یەکەم رۆژی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێراندا کرایە ئامانج. 
 
هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەمڕۆ هەینی "نزیکەی 50 فڕۆکەی جەنگی، بە رێنمایی هەواڵگریی وردی سوپای ئیسرائیل، پەناگە ژێرزەوینییەکەی خامنەییان لە تاران کردوەتە ئامانج."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە