سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات: بە رێگەی دیپلۆماسی گرژییەکان چارەسەر بکرێن

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو جەخت لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەنەوە
 
رۆژی هەینی، 06-03-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووه‌وه‌  پێگەیشت.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییەکە رایگەیاند،  دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و "لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ" تاوتوێ کران.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا "نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شه‌ڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری له‌ ناوچەکەدا".
 
له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوانیان کردەوە. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی "سوپاسی هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئیماراتی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد و هیوای ئارامى و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و دەوڵەتی ئیمارات خواست".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە