سعودیە: هەر قوتابییەک نائامادەیی بگاتە 20 رۆژ، بەخێوکارەکەی زیندانی دەکرێت

06-09-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەسەڵاتی سعودیە بڕیاریدا هەر قوتابییەک نائامادەیی لە قوتابخانە لە وەرزێکی خوێندندا بگاتە 20 رۆژ، دایک و باوک (بەخێوکار)ـی بە زیندانیکرد سزا بدات.
 
ئەو بڕیارەی سعودیە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێکارێکی نوێیە کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی سعودیەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامادەنەبوونی قوتابیان راگەیێندراوە.
 
پێشتر وەزارەتی خوێندنی سعودیە رایگەیاندبوو، لە رێکارێکی نوێدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قوتابییانەی کە زۆر نائامادە (غیاب) دەبن لە پۆلدا، لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەخێوکارەکەیدا دەکرێت، رەوانەی دادگە دەکرێت و بەپێی مادەی 23ی یاسای سزاکانی ئەو وڵاتە کە تایبەتە بە پاراستنی منداڵان، دادگایی دەکرێت.
 
دادگەی سعودیە، دابڕانی منداڵانی لە خوێندن، خستووەتە ریزی پشتگوێخستن و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و بە یاسای پاراستنی منداڵان مامەڵە لەگەڵ بەخێوکار دەکات. هەروەها داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە، جەخت لەسەر بەرپرسیارێتیی دایک و باوکان دەکاتەوە لە دروستکردنی دەرفەتی گونجاو بۆ خوێندنی منداڵەکانیان و یارمەتیدانیان بۆ فێربوون.
 
هەندێک لە قوتابخانەکانی سعودیە بۆ تۆمارکردنی ئامادەبوونی قوتابییان لە سەری ساڵی خوێندن سیستمی پەنجەمۆریان چالاککردووە و وەزارەتی خوێندنی سعودیە بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ چاودێریکردنی ئامادەبوون و رۆیشتنی قوتابی و مامۆستایان جێبەجێ دەکات.
 
بەگوێرەی میدیای سعودیە، لەو وڵاتە زیاتر لە شەش ملیۆن قوتابی و خوێندکار هەن، کە یەک ملیۆن و 360 هەزاریان لە زانکۆ و پەیمانگە و دەزگە ئیسلامی و ئەکادیمییە جیاوازەکانن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تانکێکی سوپای ئیسرائیل لەنزیک غەززە. وێنە: AA

سەرۆکی ئەمریکا: ئیسرائیل پێشنیازێکی نوێی بۆ راگرتنی جەنگی غەززە هەیە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل پێشنیازێکی تێروتەسەلی بۆ راگرتنی جەنگی غەززە هەیە و "پێویستە حەماس پەسندی بکات". بە گوتەی بایدن، پێشنیازەکە لە سێ قۆناخ پێکدێت و هەریەک لە راگرتنی جەنگ، ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراو، کشانەوەی ئیسرائیل و بنیاتنانەوەی غەززە لەخۆدەگرێت