خاچی سوور: ئامادەین بۆ ئازادکردنی بارمتەکان هاوکاریی پێشکێش بکەین

06-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور دەڵێت، ئامادەیە هاوکاریی شادکردنەوەی بارمتەکان بە خێزانەکانیان لە ئیسرائیل بکات و هاوکاریش بە دانیشتووانی غەززە بگەیێنێت.
 
رۆژی دووشەممە 06-10-2025 میریانا سپۆلیاریک، سەرۆکی لیژنەی خاچی سوور گوتی: "تیمەکانمان ئامادەن وەک نێوەندگیرێکی مرۆیی بێلایەن، یارمەتیی گەڕاندنەوەی بارمتەکان و گیراوەکان بە خێزانەکانیان بدەن."
 
شاندەکانی حەماس، ئیسرائیل و ئەمریکا لە میسرن و ئەمڕۆ  لەسەر راگرتنی جەنگە دوو ساڵییەکە کۆبوونەوە.
 
حەماس و ئیسرائیل وەڵامی ئەرێنیی پلانە 20 خاڵییەکەی ترەمپیان بۆ ئاشتیی غەززە داوەتەوە؛ کە رزگارکردنی بارمتەکان و راگرتنی جەنگ لەخۆدەگرێت.
 
خاچی سوور جەختیکردەوە، پێویستە هاوکاریی مرۆیی بەتەواوی دەستپێبکاتەوە و بە سەلامەتی بەسەر هەموو خەڵکی کەرتی غەززە دابەش بکرێت.
 
خاچی سوور بارەگاکەی لە جنێڤی سویسرایە رایگەیاند، هاوئاهەنگیی رزگارکردنی 148 بارمتە و هەزار و 931 زیندانی کردووە، ئەمە جگە لە یارمەتیدانی گەڕاندنەوەی تەرمی چەندین کەس. 
 
سپۆلیاریک گوتی، ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە زۆر ئاڵۆزن و پێویستی بە پلاندانانێکی زۆر وردی لۆجیستی و ئەمنی هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی لە قەڵای دێرینی سەڵاحەدینی ئەییوبی لە قاهیرە.

قاهیرە؛ مەسرور بارزانی دوای کۆشکی کۆماری سەردانی قەڵای سەلاحەدینی ئەیووبی کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری قاهیرە لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر کۆبووەوە و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی کرایەوە. هاوکات سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەردانی قەڵای سەلاحەدینی ئەییووبی کرد.