نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل سیستمی خۆراکی لە غەززە وێران دەکات

08-03-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنیت، ئیسرائیل سیستمی خۆراکی غەززەی وێران کردووە، ئاماژە بەوەش دەکات، لە شەڕی دژی حەماسدا برسیکردنی خەڵکی وەکو چەکێک بەکارهێناوە. 
 
رۆژی هەینی، 8ـی ئاداری 2024، میشێل فەخری، راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی خۆراک لە گوتارێکیدا لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە دۆخی خۆراک لە کەرتی غەززە کرد و گوتی: "وێنەکانی گیانلەدەستدانی خەڵک بەهۆی برسێتییەوە بەرگەنەگیراوە".
 
فەخری لە گوتارەکەیدا رەخنەی لە ئیسرائیل گرت بەوەی کار لەسەر تێکدانی سیستمی خۆراکی غەززە دەکات و گوتی: "ئیسرائیل کەمپەینی برسیکردنی خەڵکی دژی خەڵکی غەززە راگەیاندووە".
 
تاوەکو ئێستا چەندین وڵات رەخنەی ئەوەیان لە ئیسرائیل گرتووە، کە بووەتەوە هۆی ئەوەی خەڵکی سڤیلی غەززە برسیبن و رێگەی بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە نەداوە. 
 
فەخری، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە رێگە بە خەڵکی غەززە نادات راوە ماسی بکەن و گوتیشی، نزیکەی 80٪ـی کەرتی ماسی غەززە وێران کراوە و ئەو بەلەمانەشی کە بۆ ماسیگرتن بەکارهێندراون، ئیسرائیل تێکیشکاندوون. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی غەززە، لە 2.3 ملیۆن دانیشتووی ئەو ناوچەیەی فەلەستین 1.8یان ئاوارە بوون.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 10 منداڵ لە باکووری غەززە بەهۆی بەدخۆراکییەوە مردوون و تەندورستیی غەززەش دەڵێت، لە تەواوی ناوچەکەی فەلەستین 16 منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە مردوون.
 
ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە پێشاندەدات، "لانیکەم 576 هەزار کەس لە غەززە لە لێواری قاتوقڕیدان."
 
نەتەوە یەکگرتووەکان لە 20ـی شوباتەوە ناردنی خواردنی بۆ باکووری کەرتەکە راگرتووە بۆ پاراستنی کارمەندەکانیان.
 
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پەنابەرانی فەلەستین - ئۆنروا UNRWA دەڵێت: "لە مانگی شوباتدا رۆژانە 97 بارهەڵگر چوونەتە نێو غەززە لە کاتێکدا لە کانوونی دووەم رۆژانە ژمارەی بارهەڵگرەکان 150 دانە بوون، لە کاتێکدا کەرتی غەززە رۆژانە 500 بارهەڵگری پێویستە."
 
جەنگی غەززە پێنج مانگە بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوەی لە 07-10-2023 چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی ئیسرائیل و لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان و هێرشکرد.
 
بەگوێرەی داتای بڵاوکراوەی فەرمیی هەردوولا، لە ماوەی جەنگەکەدا تائێستا هەزار و 140 ئیسرائیلی و زیاتر لە 30 هەزار و 800 فەلەستینی کوژراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پاتەختی لوبنان، لە ئەنجامی بۆردوومانی ئیسرائیل وێران بووە.

حیزبوڵڵا بە بڕی 77 ملیۆن دۆلار قەرەبووی زیانلێکەوتووانی جەنگ دەکاتەوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بزوتنەوەکە 50 ملیۆن دۆلاری داوەتە زیانلێکەوتووانی شەڕی لوبنان و ئیسرائیل. دەشڵێت، قەرەبووەکە بۆ 77 ملیۆن دۆلار زیاد دەکەن.