رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە کۆبووەتەوە و گفتوگۆکان بەرهەمدار بوون.
رۆژی سێشەممە 8ی تەممووزی 2025 ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبووەوە، باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە کرد."
بەقایی گوتیشی، "کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بوو."
وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە 17هەمین لووتکەی بریکس لە بەرازیل بوو، لە کاتی گەڕانەوەدا چووە سعودیە.
ساڵی 2016 دوای لەسێدارەدانی نەمر نەمری، کەسایەتیی دیاری شیعەکانی سعودیە، خۆپێشاندان لە ئێران ئەنجام درا. خۆپێشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران، دوای ئەو رووداوەش پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی سعودیە و ئێران تێکچوون.
5ی ئەیلوولی 2023 عەلی رەزا عینایەتی وەکو باڵیۆزی ئێران لە ریاز و عەبدوڵڵا بن سعود عنزی وەکو باڵیۆزی سعودیە لە تاران دەستیان بە کارەکانیان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ