ئەردۆغان بۆ پزیشکیان: تورکیا ئامادەیە لە قۆناخی نوێدا هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکێش بکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تێیدا ئاگربەست و دۆخی ئەمنیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. ئەردۆغان جەختی لە "هەوڵە چڕەکانی تورکیا بۆ ئاشتی" کردەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان رایگەیاندووە، تورکیا لە پرۆسەی گەیشتن بە ئاگربەستدا لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار هەوڵێکی چڕی داوە.
 
سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە، "پێویستە لە گفتوگۆکانی داهاتوودا، زۆرترین سوود بۆ ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی وەربگیرێت. هەروەها گرنگە رێگە بەوانە نەدرێت کە دەیانەوێت پرۆسەکە تێکبدەن." 
 
هەروەها ئەردۆغان پێی رایگەیاندووە، "وڵاتەکەمان ئامادەیە لە قۆناخی نوێدا لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکێش بکات."
 
سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە سەرەخۆشی و خەمباریی خۆی بۆ زیانەکانی گەلی ئێران دەربڕی و رایگەیاند، ئامانجی تورکیا دامەزراندنی کەشێکی نوێی دیالۆگە لە ناوچەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تیمەکانی فریاگوزاری لە بەیروت بەدوای قوربانیانی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا دەگەڕێن. وێنە: AP

سوپای ئیسرائیل: سکرتێر و راوێژکاری نەعیم قاسممان لە بەیرووت کوشت

سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا ئاشکرای کرد کە توانیویانە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان، سکرتێری تایبەت و راوێژکاری نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بکوژن.