رووداو دیجیتاڵ
وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و میسر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ناوچەکە و بەتایبەتی سووریایان تاوتوێ کرد، جەختیان لە پاراستنی سەروەریی ئەو وڵاتە کردەوە.
وەزارەتی دەرەوی ئوردن رایگەیاند، ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر کردووە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوو وەزیر جەختیان لە "گرنگیی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا کردەوە"، هەروەها دووپاتیان کردەوە دەبێت "رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگیرێت و سەلامەتیی هاووڵاتییانی مسۆگەر بکرێت."
دۆخی غەززە و لوبنان
سەبارەت بە کەرتی غەززە، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی رێککەوتنەکە کردەوە. هەروەها ئاماژەیان بە گرنگیی رەخساندنی کەشوهەوای گونجاو بۆ بووژانەوە و "پێویستیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی فەڵەستین."
لەبارەی لوبنانەوە، وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و میسر داوایان کرد هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە رابگیرێن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش، سەقامگیری و سەروەری و دامەزراوە نیشتمانییەکانی لوبنان دەربڕی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ