سعودیە: هیچ لایەک مافی لە سنووری هاوبەشمان لەگەڵ کوێت نییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دەڵێت، بە نیگەرانییەوە لە بابەتی رادەستکردنی نەخشەی سنووری دەریایی عێراق بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڕوانێت و بانگەشەی هەرلایەک رەتدەکاتەوە کە مافی لە سنووری هاوبەشیان لەگەڵ کوێت هەبێت.
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی شوباتی 2026، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، بە "گرنگی و نیگەرانییەوە" چاودێریی لیستی پۆتانی نەخشەی رادەستکراو لەلایەن عێراقەوە بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بەتایبەت کە بەشێک لەو نەخشانە ناوچەیەکی زۆری دابەشکراوی نێوان سعودیە و کوێت دەگرێتەوە کە هەردوو وڵات هاوبەشن لە خاوەندارێتیی سامانە سرووشتییەکانیان کە بەپێی رێککەوتنی نێوانیان کراوە و پشت بە رێککەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاوانی ساڵی 1982 دەبەستێت".
 
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ئەو نەخشانەی عێراق رادەستی کردوون، سەروەریی کوێت بەسەر ناوچە دەریاییەکانى وەک فشت قەید و فشت عیج پێشێل دەکات.
 
21ـی شوباتی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق نەخشەی پۆتانی سنوورە دەریاییەکانی بەگوێرەی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریایی گشتی ساڵی 1982 رادەستکرد. ئەو هەنگاوە ناڕەزایی کوێتی لێکەوتەوە و گوتی، نەخشەکە پێشێلی سنووری دەریایی نێوانیانی کردووە.
 
سعودیە رایگەیاند، بانگەشەی هەر لایەک رەتدەکاتەوە بەوەی کە مافی لە سنووری دابەشکراویان لەگەڵ کوێت هەبێت.
 
ئەو سنوورە ئاوییەی نێوان عێراق و کوێت پشت بە بڕیاری ژمارە 833ی ساڵی 1993 دەبەستێت کە سنووری دەریایی و وشکانیی نێوانیان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە