رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی کوێت رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان توانیویانە 6 درۆن لە باکوور و باشووری وڵاتەکە بخەنە خوارەوە.
عەمید جەدعان فازڵ جەدعان، گوتەبێژی پاسەوانی نیشتمانیی کوێت رایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی لەو شوێنانەی کە ئەرکی پاراستنیان لەسەرە، 6 درۆنیان لە باکوور و باشووری وڵات پێکاوە و خستوویاننەتە خوارەوە.
عەمید جەدعان جەختی کردەوە، ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ئاسایش و پاراستنی دامەزراوە و ناوچە هەستیارەکاندایە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی سوپا و پاسەوانی نیشتمانی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئاسمانیی دوژمنکارانە.
گوتەبێژەکە دووپاتی کردەوە، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئامانج و گۆڕانکارییەکی ئەمنی، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ