سوپای ئەمریکا: 11 درۆنی حووسییەکانمان خستە خوارەوە

11-04-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 11 درۆنی حووسییەکانییان خستووەتە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات حووسییەکان رایانگەیاند، کەشتییەکی ئیسرائیلی و کەشتییەکی ئەمریکییان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 11ـی نیسانی 2024، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا– سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە سێ درۆنی حووسییەکان و ئێوارەی هەمان رۆژیش هەشت درۆنی دیکەی حووسییەکانیان خستووەتە خوارەوە. 
 
سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لە درۆنەکان ئاراستەی کەنداوی عەدەن و بەشێکی دیکەشیان ئاراستەی دەریای سوور کراون، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکیان نەبووە. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، حووسییەکان رایانگەیاند، کەشتییەکی ئیسرائیلی و کەشتییەکی ئەمریکییان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج.
 
حووسییەکانی یەمەن دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵگیرسانی جەنگی غەززە و بە دیاریکراوی لە تشرینی دووەمی 2023 دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان لە دەریای سوور کرد و دەڵێن، "هێرشەکانمان هاوسۆزییە بۆ برایانمان لە فەلەستین."
 
هێرشی حووسییەکان کاردانەوەی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە و لەگەڵ بەریتانیادا چوار جار ژێرخانی حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج.
 
لە 7ی ئۆکتۆبەری پار تاوەکو مانگی ئاداری ئەمساڵ حووسییەکان زیاتر لە 60 هێرشییان کردووەتە سەر دەریای نێوەڕاست.
 
حووسییەکان، کە لە ساڵی 2014ـەوە دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەندا گرتووە، خۆیان بە بەشێک لە "بەرەی مقاوەمە" دەزانن.
 
بەپێی ژووری کەشتیوانیی نێودەوڵەتی، 12%ی بازرگانیی جیهان لە رێگەی دەریای سوورەوە دەکرێت و ساڵانەش لانیکەم 17 هەزار کەشتیی بازرگانی بە دەریای سووردا تێدەپەڕن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەک لە بەیرووتی پاتەختی لوبنان، لە ئەنجامی بۆردوومانی ئیسرائیل وێران بووە.

حیزبوڵڵا بە بڕی 77 ملیۆن دۆلار قەرەبووی زیانلێکەوتووانی جەنگ دەکاتەوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بزوتنەوەکە 50 ملیۆن دۆلاری داوەتە زیانلێکەوتووانی شەڕی لوبنان و ئیسرائیل. دەشڵێت، قەرەبووەکە بۆ 77 ملیۆن دۆلار زیاد دەکەن.