ئیسرائیل: داننانی تاکلایەنانە بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناچارمان دەکات بە 'هەنگاوی تاکلایەنە' وەڵام بدەینەوە

11-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، دانپێدانانی تاکلایەنانە بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، ئیسرائیل ناچار دەکات "هەنگاوی تاکلایەنە" بنێت، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین وڵات رایانگەیاند پلانیان هەیە هەنگاوێکی لەو جۆرە بنێن.
 
جەدعون ساعر گوتی: "گفتوگۆ هەبووە سەبارەت بە دەستپێشخەرییەک بۆ دانپێدانانی تاکلایەنە بە دەوڵەتی فەڵەستین. هەر هەوڵێک بۆ کارێکی لەو شێوەیەی تاکلایەنانە، تەنیا زیان بە داهاتووی پرۆسەی دوولایەنی دەگەیێنێت و ناچارمان دەکات لە وەڵامدا هەنگاوی تاکلایەنە بنێین."
 
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە قودس/ئۆرشەلیم لەگەڵ یۆهان ڤادێفوڵی هاوتا ئەڵمانییەکەی، ساعر باسی لەوە کرد کە دەستپێشخەریی لەو جۆرە "بونیادنەرانە نییە، بەڵکو دژە بەرهەمە" و "دەبێتە خەڵاتێک بۆ تیرۆری حەماس."
 
هاوکات ڤادێفوڵ گوتی، چارەسەری دوو دەوڵەت "باشترین دەرفەتە بۆ ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان تاوەکو لە ئاشتی، ئاسایش و شکۆمەندیدا بژین"، بەڵام باسی لەوەش کرد کە "نابێت بە درێژەپێدانی دروستکردنی نشینگە نایاساییەکان (لەلایەن ئیسرائیلەوە) یان بە دانپێدانانی ناوەخت بە دەوڵەتی فەڵەستیندا رێگری" لە چارەسەری دوو دەوڵەت بکرێت. 
 
مانگی رابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگەیاند، رەنگە پاریس لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا لە کۆنفرانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت.
 
ماکرۆن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فرانس 5 گوتی: "دەبێت بەرەو دانپێدانان هەنگاو بنێین و لە مانگەکانی داهاتوودا ئەمە دەکەین."
 
حەماس دەستبەجێ پێشوازی لە لێدوانەکەی سەرکردە فەرەنسییەکە کرد وەک "هەنگاوێکی گرنگ" ناوی برد.
 
لە ئایاری 2024، ئێرلەندا، نەرویج و ئیسپانیا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا و سلۆڤینیاش لە مانگی حوزەیران شوێنیان کەوت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.