رووداو دیجیتاڵ
عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ ناوچەکە، رۆژی پێنجشەممە 13-06-2024، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراق دەکات. چاوی دەکەوێ بە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادەوەریی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.
سەرچاوەیەکە گوتی، رەنگە عەلی باقری، دیدار و کۆبوونەوەی دیکەی لاوەکی هەبێ.
هەروەها گوتیشی، دواتر رۆژی هەینی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
عەلی باقری لە دوای گیانلەدەستدانی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرێکدا، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دەکات، دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە یەکەمین سەردانی دەبێ بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان .
هەفتەی رابردوو باقری سەردانی لوبنان و سووریای کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو دووڵاتە کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ