رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا 1200 ئیسرائیلی و 950 فەلەستینی کوژراون.
رۆژی چوارشەممە، 11-10-2023، کۆلۆنێل جۆناتان کێنریکەس، گوتەبێژی هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند "ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی بۆ 1200 کەس بەرزبووەتەوە" و گوتی "زۆرینەی کوژراوان خەڵکی سڤیلـن". دەشڵێت، ژمارەی بریندارەکان 2900 کەسی تێپەڕاندووە و بەشێکیان برینیان سەختە و 500 لەوانە هێشتا لە نەخۆشخانەکان ماون.
هاوکات وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-10-2023، نزیکەی 950 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 5000 کەسیش بریندارن.
بەیانیی رۆژی شەممە، 7-10-2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ی دژ بە ئیسرائیل راگەیاند، تاوەکو دوای نیوەڕۆ نزیکەی "پێنج هەزار" مووشەکی ئاراستە کردن.
دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسیش، سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە کرد و لە هەندێک شوێنیش شەڕ لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دروستبوو. تاوەکو ئێستاش پێکدادانەکان بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ