نەتەنیاهوو سەرۆکی نوێی مۆسادی دەستنیشان کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرۆکێکی نوێی بۆ دەزگەی هەواڵگریی دەرەوەی وڵاتەکەی (مۆساد) دەستنیشان کرد. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە دەزگە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە ناو جەرگەی جەنگێکی چەند بەرەییدان لە ناوچەکەدا.
 
رۆمان گۆفمان، کە ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئیسرائیلە و پێشتر هیچ پاشخانێکی لە بواری هەواڵگریدا نەبووە، بڕیارە لە رۆژی 2ـی حوزەیرانی 2026دا دەستبەکار بێت. گۆفمان جێگەی دەیڤد بارنیا دەگرێتەوە کە ماوەی سەرۆکایەتییە پێنج ساڵییەکەی لەو رێکەوتەدا کۆتایی دێت. نەتەنیاهوو لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025 گۆفمانی بۆ ئەم پۆستە هەڵبژاردبوو، بەڵام ئەمرۆ بە فەرمی رەزامەندیی لە سەر درا.
 
رۆمان گۆفمان لە ساڵی 1976 لە بێلاڕووس لە دایکبووە و لە تەمەنی 14 ساڵیدا کۆچی بۆ ئیسرائیل کردووە. لە ساڵی 1995ـەوە چووەتە ناو سوپا و کاروانێکی سەربازیی درێژی هەیە. لە دەستپێکی جەنگی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023دا، گۆفمان فەرماندەی ناوەندی نیشتمانیی مەشقپێدانی پیادە بوو و لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی حەماس لە شاری سدێرۆت بە سەختی بریندار بوو.
 
گۆفمان لە نیسانی 2024ـەوە پەیوەندی بە نووسینگەی نەتەنیاهوو کردووە و وەک کەسێکی نزیک و پشتگیر لە بیرۆکە نەتەوەییەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەبینرێت. هەرچەندە ئەو وەک جووە ئایینییەکان کڵاو لەسەر ناکات، بەڵام لە خوێندنگەیەکی ئایینی لە ناو یەکێک لە نیشتەجێبوونەکانی کەرتی رۆژاوای خوێندوویەتی کە بە هەڵوێستە تووندڕۆ ناسیۆنالیستەکانی ناسراوە.
 
دەزگەی مۆساد، کە وەک یەکێک لە باشترین دەزگە هەواڵگرییەکانی جیهان دەبینرێت، لەوە رزگاری بوو کە مۆرکی شکستی پێشبینی نەکردنی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری لێ بدرێت، چونکە بە ناوچە فەلەستینییەکان لە دەرەوەی بازنەی کارەکانی ئەو دەزگەیەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکەکانی هەردوو دەزگای (شین بێت) و (ئامان) بەهۆی ئەو شکستەوە دەستیان لەکار کێشایەوە.
 
مۆساد لە جەنگی ئێستای ناوچەکەدا، کە لە 28ـی شوباتەوە دژی ئێران دەستی پێکردووە، رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی کوشتنی سەرکردە باڵاکانی ناوچەکە و گرووپە چەکدارەکان، کە ئەمەش پێگەی ئەم دەزگەیەی لە لای هاووڵاتیانی ئیسرائیل بەهێزتر کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AFP

نەتەنیاهوو لە ناو خاکی لوبنان: هەڕەشەی هێرشی حیزبوڵڵامان بۆ سەر ئیسرائیل نەهێشت

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ناو خاکی لوبنانەوە رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە مەترسیی هێرشی وشکانی و "داگیرکاریی" چەکدارانی حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل نەهێڵن. ئەم سەردانە مەیدانییە تەنیا دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنی گفتوگۆیە سێقۆڵییە چاوەڕوانکراوەکانی واشنتن کرا.