نەتەنیاهوو: بەرامبەر ئازادکردنی عیدان ئەلێکساندەر شەڕ ناوەستێنین

12-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتە عیدان ئەلێکساندەر لەلایەن حەماسەوە، هیچ بەندکراوێکی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئازاد ناکات و شەڕیش لە غەززە ناوەستێنێت.
 
نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دانوستاندن لەسەر هەر رێککەوتنێک بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان و وەستاندنی جەنگ لە غەززە، "لەژێر ئاگر"دا دەکرێت، لە کاتێکدا ئیسرائیل "خۆی بۆ شەڕی قورس" ئامادە دەکات.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی یەکشەممە 11ی ئایار حەماس رایگەیاند، عیدان ئەلێکساندەر، بارمتەی ئیسرائیلی کە هەڵگری وڵاتینامەی ئەمریکییە، ئازاد دەکات؛ ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسانی بزووتنەوە فەلەستینییەکە رایانگەیاند، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەسەر ئاگربەست و بردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ نێو کەرتی غەززە، راستەوخۆ گفتوگۆیان لەگەڵ ئەمریکا کردووە.
 
خەلیل حەیە، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری حەماس لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "عیدان ئەلێکساندەر، سەربازی ئیسرائیلیی هەڵگری وڵاتینامەی ئەمریکی ئازاد دەکرێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئاگربەست، کردنەوەی دەروازەکان و رۆیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ نێو کەرتی غەززە."
 
خێزانی ئەلێکساندەر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایان کرد، بارمتەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئازاد دەکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازیی لە راگەیێندراوەکەی حەماس کرد، هیوای خواست هەموو بارمتەکانی دیکە ئازاد بکرێن و شەڕکردن بوەستێندرێت.
 
شەوی رابردوو، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە نەوەستان. بەرگریی شارستانیی غەززە گوتی، لانیکەم 15 کەس بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە بۆسەر قوتابخانەیەک کە ئاوارەکانی تێدابووە، کوژراون و بەشی زۆریان ژن و منداڵن.
 
بە گوتەی بەرگریی شارستانیی غەززە، قوتابخانەکە دەکەوێتە شاری جەبالیا و زیاتر لە 2000 ئاوارەی تێدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.