رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی "جاڕنامەی نیویۆرک"ی پەسند کرد، کە ئامانج لێی زیندووکردنەوەی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ ململانێی ئیسرائیل و فەلەستینە.
رێکخراوە نێونەتەوەییەکە بە زۆرینەی دەنگ، پشتیوانیی خۆی راگەیاند بۆئەوەی لە داهاتوودا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دان بە فەلەستیندا بنرێت، بەڵام بەو مەرجەی حەماس هیچ رۆڵێکی تێدا نەبێت.
142 وڵات لە بەرژەوەندیی جاڕنامەکە دەنگیان دا. 10 وڵاتی دیکە، لەنێویاندا ئیسرائیل و ئەمریکای هاوپەیمانی، دژی دەنگیان دا و 12 وڵاتی دیکەش خۆیان لە دەنگدان بە دوورگرت.
جاڕنامەکە بە روونی حەماس سەرکۆنە دەکات و داوای لێ دەکات، چەک دابنێت.
پێشتر ئیسرائیل رەخنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرت کە بە روونی بزووتنەوە فەڵەستینییەکەی لە بەرامبەر هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 سەرکۆنە نەکردووە.

بەڵام ئەم جاڕنامەیە، کە لەلایەن فەرەنسا و سعودییەوە پێشكێش کراوە، ئەو پاساوەی نەهێشت.
هەنگاوەکە بە فەرمی ناونراوە "جاڕنامەی نیویۆرک بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاشتییانەی پرسی فەڵەستین و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت."
جاڕنامەکە دەڵێ، "پێویستە حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد بکات" و کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی "ئەو هێرشانە دەکات حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامیدان."
هەروەها داوای "کاری پێکەوەیی" دەکات "بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، بەدەستهێنانی چارەسەرێکی دادپەروەرانە، ئاشتییانە و بەردەوام بۆ ململانێی ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان بە پشتبەستن بە جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت."
جاڕنامەکە کە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لێ دەکەن، داوا دەکات حەماس لە داهاتوودا هیچ رۆڵێکی لە بەڕێوەبردنی غەززەدا نەبێت.
لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، "بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، پێویستە حەماس کۆتایی بە فەرمانڕەوایی خۆی لە غەززە بێنێت و چەکەکانی رادەستی دەسەڵاتی فەلەستینی بکات، بە پشتیوانی و کارکردنی نێودەوڵەتی، بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و سەربەخۆی فەڵەستین."
دەنگدانەکە پێش لووتکەی داهاتووی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دێ، کە بە سەکردایەتیی پاریس و ریاز لە 22ی ئەم مانگە لە نیویۆرک دەکرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنی داوە لەو کۆبوونەوەیەدا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستیندا بنێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ