رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
فەڵەستینییەکان کەلوپەلی یارمەتیی هەڵدەگرنەوە، لە بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە، 2ی ئابی 2025. وێنە: Reuters
رووداو دیجیتاڵ
سبەی دووشەممە، لووتکەی ئاشتیی غەززە لە هاوینەهەواری شەرم شێخ لە میسر بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی جیهان تێیدا بەشداربن.
لووتکەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرەوە سەرپەرشتی دەکرێت و نوێترین زانیاریش ئاماژە بەوە دەکەن، کە مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیش بەشدار دەبێت.
لەنێو ئەو سەرکردانەی کە بەشدارییکردنیان پشتڕاستکراوەتەوە؛ کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا؛ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا؛ فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا؛ جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هەن.
هەروەها، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاندووە کە ئامادە دەبێت.
لە نوێترین پێشهاتیشدا، ئاژانسی هەواڵیی ئەکسیۆس بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای فەڵەستینییەوە رایگەیاندووە، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیش لە لووتکەکەدا ئامادە دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئێران رایگەیاند، بانگێشتنامەیەکی فەرمییان لە قاهیرەوە پێگەیشتووە، بەڵام نەیگوت بەشداری دەکات یان نا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ