رووداو دیجیتاڵ
ئیسرائیل دەڵێت، لەم کاتەدا پلانیان نییە سەرکردە سیاسییەکانی ئێران بکوژن.
دوای هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران، تساحی هانێگبی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل رایگەیاند، لەم کاتەدا "هیچ پلانێک نییە بۆ کوشتنی عەلی خامنەیی [رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران] و پیاوەکانی."
هانێگبی هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، "ئەستەمە" بەرنامە ئەتۆمیی ئێران تەنیا بە بەکارهێنانی هێز لەنێوببردرێت.
بەرپرسە ئیسرائیلییەکە دەڵێت: "ئەستەمە تەنیا لە رێگەی هێزەوە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەنێوببەین. ئامانجەکە ئەوەیە وا لە ئێرانییەکان بکەین درک بەوە بکەن کە دەبێت خۆیان بەرنامەی ئەتۆمی بوەستێنن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ