ئیسرائیل: ئێران هێڵە سوورەکانی بەزاندن

13-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئیسرائیل، ئێران بە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل تۆمەتبار دەکات، دوای ئەوەی بە مووشەکی بالیستی وەڵامی هێرشی ئیسرائیلی دایەوە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش داوا لە خەڵکی ئێران دەکات، دژی حکومەتی تاران یەکبگرن. 
 
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، ئێران بە هێرشکردنە سەر ناوچە سڤیلەکان، "هێڵە سوورەکانی بەزاندن."
 
ئەوە لە کاتێکدایە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "دەیان پێگە و بنکەی سەربازی"ی ئیسرائیلیان بە ئامانج کردووە.
 
 میدیای فەرمیی ئێرانیش دەڵێت، مووشەکە بالیستییەکانی ئێران وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلیان لە تەلئەڤیڤ پێکاوە. 
 
بەڵام وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: "ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر شوێنی خەڵکی سڤیل، هێڵە سوورەکانی بەزاند."
 
یسرائیل کاتس دەشڵێت: "بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل و دڵنیابوونەوە لەوەی رژێمی ئایەتوڵڵاکان باجێکی قورس لە بەرامبەر کارە قێزەونەکانی دەدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.