باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکەین

13-06-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "زۆر بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن"؛ هێرشەکەیشی بە "پێشێلکاری" سەروەری ئێران ناوبرد.
 
رۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، فوو کۆنگ، باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی بۆ ژمارەیەک میدیا کرد کە تۆڕی میدیایی رووداویش یەکێک بوو لەوان.
 
باڵیۆزی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل گوتی: "زۆر بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین. هێرشەکە پێشێلکارییە لە سەروەریی و یەکپارچەیی ئێران."
 
فوو کۆنگ گوتیشی: "ئێمە بەتایبەتی نیگەرانی ئەوەین کە ئەوان [ئیسرائیل] هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کە هێڵێکی سووری دیکەیە کە ئیسرائیل بەزاندوویەتی."
 
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمشەو کاژێر 10:00 بەکاتی هەولێر لەسەر داوای ئێران دەستیپێکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە